بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن ئالی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی بەغداد ئەلیەومدا ڕایگەیاند: نەک هەر حیزبە کوردستانییەکان بەڵکوو زۆرینەی حیزبە سیاسییەکانی عێراق ناڕازین لە ڕەشنووسی بودجەی 2019ی عێراق و لەو باوڕەدان کە زوڵم لە پارێزگاکانی بەسرە و نەینەوا و هەرێمی کوردستان کراوە.
حەسەن ئالی زیادی کرد: حکوومەتی فیدراڵی عێراق ڕەزامەندیی نیشان داوە بۆ پشکی 14 لەسەدی هەرێمی کوردستان بەڵام کوردەکان بۆ زیاتر کردنی ئەو بەشە بودجە و ڕازی کردنی دیکەی حیزبە سیاسییەکان هەوڵ دەدەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment