هەرێمی کوردستان زیاتر لە 570 ملیار دینار قەرزی گەڕاندۆتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیێنێت: پرۆسەی تەسویەی رەسیدەكان لەگەڵ بانكە قەرزبەخشەكانی دەكات لە هەردوو لقی هەولێر و سلێمانی، ئەو بڕەی كە تەسویەش دەكرێت بە زیاتر لە 570 ملیار دینار دیاریی دەكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانكی ناوەندیی عێراق لە بەیاننامەیێكیدا رایگەیاند: لەسەر بنەمای هەوڵە هاوبەشەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بانكی ناوەندی، پرۆسەی تەسویە كردنی رەسیدی بانكە قەرزبەخشەكان لە هەردوو لقی بانكی ناوەندی لە هەولێر و سلێمانی ئەنجام دراوە بەپێی بەیاننامەكەش، بڕی زیاتر لە 190 ملیار دینار لە مانگی كانوونی یەكەمی 2018 گێڕدراوەتەوە، لەگەڵ گێڕانەوەی قەرزەكانی پێشووتر كە بڕەكەیان زیاترە لە 380 ملیار دینار.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە كۆی گشتیی گەڕاندنەوەی قەرزەكان گەیشتۆتە زیاتر لە 570 ملیار دینار، پاشماوەی بڕەكانی تر دابەش كراون بەسەر چەند سلفەیەكدا.

بانكی ناوەندیی عێراقی، ئەم رێوشوێنانەی لەسەرەوە ئاماژەیان پێكرا، بە هەنگاوێكی باشی ئیداریی هەرێمی كوردستان و بانكی ناوەندی دادەنێت بۆ تەسویە كردنی ئەو بابەتە و ئاسانكاریی بۆ كاریی بانكەكان لە هەرێمی كوردستان و پتەو كردنی متمانە لە دەزگا داراییەكانی وڵات.

سەرچاوە: خەڵک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50247

Your Comment

You are replying to: .
captcha