ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە خاڵی سنووریی ئیلامەوە دەستی پێکردەوە

بەشی ئیلام- جێگری پارێزگاری ئیلام بۆ کاروباری ئابووری ڕایگەیاند، جادە بازرگانیی دەروازەی سنووری مێهران کرایەوە و لەگەڵ لایەنی عێراقی ڕێککەوتووین کە زووبەزوو بازاڕچەی چەنگوولە- شەهابی بکرێتەوە.

کوردپرێس:

ئەیووب دەروێشی بریکاری پارێزگاری ئیلام بۆ کاروباری بازرگانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە هەر دوو دیوی سنوورەوە ئاڵوگۆڕی بەڕێوەبەرایەتی کراوە و پارێزگاری نوێی واسیتی عێراقیش مکووڕە لە خێراکردنی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و دەوڵەمەندکردنی عیلاقاتی نێوان هەر دوولا.

ناوبراو داوایشی کرد خشتەیێکی زەمەنی لە لایەن عێراقییەکانەوە ئامادە بکرێت بۆ خێراکردنەوەی کاروبراری بازاڕچەی چەنگوولە- شەهابی.

دەروێشی گوتیشی: خاڵی هاوبەشی زۆر لە نێوان لایەنی عێراقی و ئێرانیدا هەن کە دەبنە هۆکار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەندییەکانی نێوان دوو لایەن و داوایشی کرد سەرمایەدانەران و بازرگانە عێراقییەکان پڕۆژەکانیان بهێننە ئێران و ڕایگەیاند: بە هەموو شێوازێک پێشوازی لە سەرمایەدانەری عێراقی و بازرگانانی ناوچەکە دەکەن بۆ ئەوەی سەرمایەکانیان بهێننە ناوچەی ئیلام لە وڵاتی ئێران.

News Code 50243

Your Comment

You are replying to: .
captcha