کوردپرێس:
ئەیووب دەروێشی بریکاری پارێزگاری ئیلام بۆ کاروباری بازرگانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە هەر دوو دیوی سنوورەوە ئاڵوگۆڕی بەڕێوەبەرایەتی کراوە و پارێزگاری نوێی واسیتی عێراقیش مکووڕە لە خێراکردنی پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و دەوڵەمەندکردنی عیلاقاتی نێوان هەر دوولا.
ناوبراو داوایشی کرد خشتەیێکی زەمەنی لە لایەن عێراقییەکانەوە ئامادە بکرێت بۆ خێراکردنەوەی کاروبراری بازاڕچەی چەنگوولە- شەهابی.
دەروێشی گوتیشی: خاڵی هاوبەشی زۆر لە نێوان لایەنی عێراقی و ئێرانیدا هەن کە دەبنە هۆکار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەندییەکانی نێوان دوو لایەن و داوایشی کرد سەرمایەدانەران و بازرگانە عێراقییەکان پڕۆژەکانیان بهێننە ئێران و ڕایگەیاند: بە هەموو شێوازێک پێشوازی لە سەرمایەدانەری عێراقی و بازرگانانی ناوچەکە دەکەن بۆ ئەوەی سەرمایەکانیان بهێننە ناوچەی ئیلام لە وڵاتی ئێران.
Your Comment