وته‌بێژی یه‌په‌گه‌: ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی تورکیا بۆ پشتیوانی له‌ داعشه‌

به‌شی سووریا- وته‌بێژی یه‌په‌گه‌ ده‌ڵێت: ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا دژی ئه‌و هێزانه‌یه‌ که‌ دژی داعش له‌ هه‌جین شه‌ڕ ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش وه‌ک پشتیوانییێکه‌ بۆ ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مه‌حموود وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌ لێدوانێکدا بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: هه‌ڕه‌شه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ دژی شه‌ڕڤانان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆن له‌ باکووری سووریا وه‌ک پشتیوانییێکه‌ بۆ گرووپی داعش.

وته‌بێژی یه‌په‌گه‌ وتی: "ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له‌ دژی ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌یه‌ که‌ گیان و ماڵی خه‌ڵک ده‌پارێزن و له‌ ناوچه‌ی هه‌جین سه‌رقاڵی پاکسازیی داعش و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانن".

نووری مه‌حموود ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌ شه‌ڕڤانانی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) به‌ پێشه‌نگایه‌تیی یه‌په‌گه‌ له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئۆپه‌راسیۆنێکیان دژی داعش له‌ هه‌جین ده‌ست پێکردوووه‌ و دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی له‌شکرکێشیی بۆ سه‌ر شه‌ڕڤانانی کرد بۆیه‌ ئه‌مه‌ وه‌ک پشتیوانیی داعش له ‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت.

لێدوانه‌که‌ی وته‌بێژی یه‌په‌گه‌ له‌ کاتێکدایه‌ ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی له‌ دژی شه‌ڕڤانان له‌ ڕووباری فورات کرد و له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ی کانوونی یه‌که‌می 2018 وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا (پنتاگۆن) وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌کانی دایه‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ و هێرشکردنه‌ سه‌ر شه‌ڕڤانانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات قبووڵکراو نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50242

Your Comment

You are replying to: .
captcha