کوردپرێس:
ئەفشین ئازاد بڕیاردەری کەرتی هونەریی ئیدارەی ڕۆشنبیریی پارێزگای کرماشان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: مەڕاسیمی کردنەوەی گەورەترین یانەی دەفی ئێرن ڕۆژی چوارشەمە 21 سەرماوەز بەرانبەر بە 12ی کانوونی یەکەمی 2018 کاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆ لە سینەما ئازادیی شاری کرماشان بەڕێوە چوو.
ناوبراو لە بارەی ئامانجی کردنەوەی ئەو یانە کەلتووری و هونەرییە ڕایگەیاند: ئامانجی یانە فەرهەنگییەکە ئەوەیە بەرهەم بەپیتی هونەری بە دەف بخولقێنێت چوونکە دەف هەڵقوڵاوی ناوچەی هەورامانە و پارێزگاری کردن لەو سونەرە ڕەسەنە ئەرکی ئێمەیە و ئێستاش بە هەڵمەتەی کەرتی فەرهەنگیی ئیدارەی ڕۆشنبیری ناوەندێک بۆ دەفژەنان کراوەتەوە.
Your Comment