به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كردوووه‌ته‌وه که دادگای تاوانه‌كانی دیاله وردبینی بۆ دۆسیه‌ی شه‌ش كه‌س كردوووه كه تاوانبارن به ته‌قاندنه‌وه‌ی بارھه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو له بازاڕی ناحیه‌ی به‌نی سه‌عد له ساڵی 2015دا كه به‌ھۆیه‌وه ژماره‌یێكی زۆری قوربانی لێكهوتهوه.
له ڕاگهیهندراوهكهدا ھاتوووه كه "ئه‌و تاوانبارانه سه‌ر به ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشن و ژماره‌یێک كرده‌ی تیرۆریستییان له پارێزگای دیاله ئه‌نجام داوه له‌وانه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناحیه‌ی به‌نی سه‌عد له میانی ساڵی 2015دا".
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی باسی له‌وه‌ش كردوووه كه دادگای تاوانه‌كانی دیاله پشتبه‌ستن به ماده‌ی چوار له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، سزاكه‌ی بۆ ئه‌و شه‌ش تاوانباره، ده‌ركردوووه.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ڕاشیگهیاندوووه که ئه‌و سزایانه به‌رایین و ده‌تواندرێت له دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا له میانی 30 ڕۆژدا له ڕێكه‌وتی ده‌ركردنی تانه‌یان لێ بدرێت.
شایانی باسه؛ له ساڵی 2015دا بارھه‌ڵگرێكی بۆمبڕێژكراو له بازاڕی ناوه‌ندی ناحیه‌ی به‌نی سه‌عد سه‌ر به پارێزگای دیاله ته‌قیبوویه‌وه كه كوژرانی 115 كه‌س و برینداربوونی 170ی دیكه‌ی لێكهوتبوویهوه و ڕێكخراوی چه‌كداری داعش كه ئه‌وكات ژماره‌یێک ناوچه‌ی پارێزگای دیاله‌ی كۆنتڕۆڵ كردبوو به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه ڕاگه‌یاندبوو.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment