پارێزگاری واسیتی عێراق: ئێران و عێراق عیلاقاتی قووڵیان پێکەوە دەبێت

بەشی ئیلام- پارێزگاری نوێی واسیتی عێراق لەگەل بریکاری پارێزگاری ئیلام دیداری کردو لە دیدارەکەدا هەردوو لا تەرکیزیان کردە سەر دەوڵەمەندکردنی پێوەندی و عیلاقاتی نێوان ئێران و عێراق.

کوردپرێس:

محەمەد میاحی پارێزگاری نوێی واسیت لەگەڵ بریکاری پارێزگاری ئیلام دیداری کرد و لەو دیدارەدا تیشکی خستە سەر بەردەوام بوون لە سەر ئەو ڕێککەوتنانەی پارێزگاری پێشووی واسیت لەگەڵ لایەنی ئێران واژۆی کردبوو و گوتیشی: پێوەندییەکان قووڵتر لەوەن کە لە ئاستی سنوور و دەروازە سنوورییەکاندا خوێندنەوەی بۆ بکرێت.

پارێزگاری نوێی واسیت گوتیشی بە جددەوە کار بۆ دامەزراندنی هێڵی ئاسنی نێوان ئیلام و کووت دەکەن و پڕۆژەی فڕۆکەخانەی کووت و خێراکردنەوەی کارەکانی بازاڕچەی شەهابی- چەنگوولە و پێکهێنانی شاندی هاوبەش بۆ هەموارکردنی کێشەی خاڵە سنوورییەکان کۆمەڵێک پڕۆژەی جیدین کە بەنیازن لەگەڵ لایەنی ئێرانی کاری بۆ بکەن.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا پارێزگاری واسیت جەختیشی کردە سەر پەرەپێدانی پێوەندی و عیلاقاتی فەرهەنگیی گەنجانی هەردوو دیوی سنوور ئەوەش بە هۆی فەرهەنگی هاوبەشی نێوان دوو لایەن.

شیاوی ئاماژەیە پێشتر مەلا تەلال پارێزگاری واسیتی عێراق بوو کە ماوەیێک پێش ئێستا دوکتور محەمەد میاحی وەکوو پارێزگاری نوێی ئەو پارێزگایە لەلایەن دەوڵەتی فیدراڵی عێراقەوە دەستنیشان کرا.

News Code 50234

Your Comment

You are replying to: .
captcha