وه‌زیری به‌رگریی تورکیا: په‌روه‌رده‌كردنی هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ قبووڵ ناكرێ

به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی توركیا ده‌ڵێت: په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌/یه‌په‌گه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ قبووڵ ناكرێ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خولووسی ئاكار له ‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ چالاكییێكدا كه‌ له‌ میوانخانه‌یێكی ئه‌نقه‌ره‌ به ‌بۆنه‌ی ڕۆژی سوپای بۆسنه‌ هه‌رسكه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ڕێكخرابوو وتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌ پێشهاته‌كانی باكووری سووریا كرد و ڕای‌گه‌یاند: په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه‌/یه‌په‌گه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه قبووڵ ناكرێ. له ‌باشووری توركیا به‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتیشه‌وه‌ ڕێگه‌ به‌ بوونی رێڕه‌وی تیرۆر ناده‌ین و چاوپۆشی كردنمان لێی شایانی باس نییه‌. ئێمه‌ وه‌ک هه‌ر کاتێکی دیکه‌ له‌باره‌ی سووریا و عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنین که‌ وه‌ک تورکیا سه‌روه‌ریی دراوسێکانمان به‌ تایبه‌ت عێراق و سووریا به‌ لامانه‌وه‌ گرنگه‌ و ڕێز بۆ سه‌روه‌ریی وڵاتانی دراوسێمان داده‌نین.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: هه‌ندێک له‌ ڕووداوه‌کانی باکووری عێراق و سووریا به‌ بۆنه‌ی ڕووداوی تراژێدیکه‌وه‌ دروست بوووه‌. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌ له‌گه‌ڵ بایه‌خه‌ هاوبه‌شه‌کانی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا یه‌ک ناگرێته‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ هاوپه‌یمانانی ئه‌ورووپیمان پشتیوانیی پێویست له‌وباره‌وه‌ ناکه‌ن. هه‌روا که‌ کۆمه‌ڵگای جیهانی ئاوڕی له‌ تراژێدیای گه‌وره‌ی سربرنیتسا نه‌دایه‌وه‌ ئه‌مڕۆش ئاوڕ له‌ دۆخی سووریا ناداته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50231

Your Comment

You are replying to: .
captcha