‏‎به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 12ی کانوونی یه‌که‌می 2018 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له دوو دیداری جیادا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌که له نووری مالیکی و عادل عه‌بدولمه‌هدی کۆ بوویه‌وه و له هه‌ر دوو دیداره‌که‌دا دواپێشھات و گۆڕانکاری سیاسی و ئه‌منییه‌کانی وڵات گفتوگۆیان له‌باره‌وه کرا و هه‌وڵه‌کانی په‌یوه‌ست به ته‌واوکردنی کابینه‌ی وه‌زاری و ده‌ستپێشخه‌رییه‌کانی حکوومه‌ت بۆ جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه خزمه‌تگوزارییه‌که‌ی تاوتوێ کران.
له دیداره‌که‌یدا له‌گه‌ڵ نووری مالیکی جه‌خت کرایه‌وه له‌سه‌ر بایه‌خی پشتیوانی کردن له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ته‌واوکردنی کابینه وه‌زارییه‌که‌ی له‌پێناو به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی خواسته‌کانی گه‌ل.
‏‎له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆک کۆمار ئاماژه‌ی کرد بۆ پێویستی هه‌ماهه‌نگیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان، هه‌روه‌ها بایه‌خی وه‌لانانی ناکۆکییه‌کانی دووپات کرده‌وه به‌و ئامانجه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی بخرێته پێش به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسییه‌کانه‌وه.
هاوکات سه‌رۆک کۆماری عێراق له دیداره‌که‌یدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، یادی یه‌که‌مین ساڵڕۆژی سه‌رکه‌وتن به سه‌ر گرووپی داعشی به بیر هێنرایه‌وه که له‌و ڕۆژه‌دا ته‌واوی شار و شارۆچکه و گونده‌کانی عێراق له چنگی ئه‌و گرووپه تیرۆریسته ڕزگار کران.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و دیداره‌دا پێویستی به‌هێزکردن و پاراستنی سهرکهوتنهكان دووپات کرایه‌وه که له ڕێی بووژانه‌وه‌ی باری خزمه‌تگوزاری و ئابووری له وڵات و پته‌وکردنی یه‌کڕیزیی نیشتمانییه‌وه دێته‌دی.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment