کوردپرێس:
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند: ئامادەکارییەکان تەواو کراون بۆ هێرش­کردنە سەر کوردەکانی سووریا کە ماوەی یەک ساڵە کاری بۆ دەکەن. بۆیەش پێی ئیدعاکەی ئەردۆغان بێت لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا سوپای تورکیا، هێرشێکی بەربڵاو دەکاتە سەر ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردی سووریا لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات.
شۆن ڕابرتسۆن وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە وەڵامی ئەو هەڕەشەیەی ئەمریکادا بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی وتووە: هێرش­کردنی سوپای تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات قبووڵکراو نییە و دەبێت ئەنقەرە لە کاروباری ئەمنیدا ڕاوڵژ بە واشەنتۆن بکات.
ناوبراو زیادی کرد: هەر لایەنێک خۆسەرانە و تاکلایەنانە هێرش بکاتە سەر ئەو ناوچانەی هێزی ئەمریکیی لێیە یان هێزەکانی ئەمریکای لێ نزیکە، دەبێتە هۆی نگیەرانیی ئەمریکا و بە ئێمە قبووڵ ناکرێت بۆیە بەڕای ئێمە تاکە دەرەچە بۆ یەکلاکردنەوەی کاروباری ئەمنی ئەوەیە تورکیا و ئەمریکا لەو بارەیەوە ڕاوێژ بە یەکتری بکەن.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا جەختیشی کردەوە باشترین بژاردە بۆ چارەکردنی کێشە ئەمنییەکانی ئەو ناوچەیە ئەوەی دەستەیێکی هاوبەشی پلە سەروو لە لایەن هەردوو وڵاتی ئەمریکا و تورکیا بۆ ئەو مەبەستە پێک بهێنرێت.
ناوبراو گوتیشی: ئەمریکا پێبەندە بەوەی خوێندنەوەی ورد بکات بۆ نیگەرانییەکانی ئەمریکا لەبارەی ئاسایشی سنوورەکانیەوە.
Your Comment