کوردپرێس: دواى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێک بڕیارى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشووى عێراق له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌ڵوه‌شایه‌وه و ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادى له به‌یاننامه‌یێكدا هێرش ده‌كاته سه‌ر حكوومه‌تى نوێ و هۆشدارى پێ ده‌دات.
له به‌یاننامه‌كه‌ى عه‌بادى هاتووه: "سهرسوڕمانێكى گه‌وره‌مان له‌و بڕیاره هه‌یه كه له دانیشتنى 11 كانوونى یه‌كه‌مى 2018 دراوه و تێیدا سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى سه‌رۆک وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له ماوه‌ى یه‌كى مانگى حه‌وتى رابردوو تا 24ى مانگى 10 راگیراوه".
عه‌بادى ئاماژه بۆ ئه‌مه ده‌كات ئه‌و بڕیاره‌ى حكوومه‌تى نوێ بریتییه له په‌كخستنى به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییان و دواتر ده‌ڵێ، "له كاتێكدا ئه و حكوومه‌ته نوێیه خۆى ته‌واو نه‌كراوه و تانه له‌سه‌ر هه‌ندێک وه‌زیره‌كانى هه‌یه و ته‌نانه‌ت میكانیزمى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى گومانى سه‌رپێچى ده‌ستوورى له‌سه‌ره".
سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشووی عێراق باس له چه‌ند بڕیارێک ده‌كات كه به گوته‌ى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندییان به هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه به‌تایبه‌ت چه‌ند بڕیارێک پێوهستهوه به هاوكاری كردنى شارى به‌سڕه، بۆیه هۆشدارى ده‌دات له‌وه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕِیارهكانى ئاژاوه به‌رپا بێت.
له كۆتایى بهیاننامهكهشى حه‌یده‌ر عه‌بادى داوا له عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات له بڕیاره‌كه‌ى پاشگه‌ز ببێته‌وه، ئه‌گه‌رنا خۆى و وه‌زیره‌كانى به‌رپرسیارێتى ئه‌نجامه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment