سەرۆک کۆماری تورکیا: لە ڕۆژانى داهاتوودا هێرش دەکەینە سەر ڕۆژهەڵاتی فورات

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی فورات لە دژى هەسەدە ئەنجام دەدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لووتکەی پیشەسازی بەرگریی تورکیا رایگەیاند لە رۆژانی داهاتوودا هێرش دەکەنە سەر خۆرهەڵاتی فورات و دەست بەسەر ئەو ناوچانەدا دەگرن.

ناوبراو راشیگەیاند ئامانجی هێرشەکە سەربازە ئەمریکییەکان نییە، بەڵکوو هێزە باڵادەستەکانی خۆرهەڵاتی فوراتە.

ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی "سوورین لەسەر گەڕانەوەی خۆرهەڵاتی فورات بۆ دانیشتوانە رەسەنەکەی و کارێکە کەوتووەتە سەرمان و ئەنجامی دەدەین و هەر دەشتوانین بەم شێوەیە سوورییەکانی نێو وڵاتەکەمان بۆ ماڵەکانی خۆیان بگەڕێنینەوە".

سەرۆکی تورکیا راشیگەیاندووە، ئەوان لەگەڵ دۆستەکانیاندا هەنگاو دەنێن نەک "ئەوانەی داو بۆ گەل و وڵاتەکەی دەنێنەوە".

ئەردۆغان راشیگەیاند، "لە دوای لەناوبردنی داعش، ئێستا سەرەی هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەپەگە و پاک کردنەوەی خۆرهەڵاتی فوراتە".

سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50215

Your Comment

You are replying to: .
captcha