حكوومەتی عێراق دەیەوێت ساڵی 2020 سەرژمێریی گشتی ئەنجام بدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ماوەی 21 ساڵە سەرژمێریی گشتی لە عێراق ئەنجام نەدراوە و لە ئێستاشدا هەردوو وەزارەتی پلاندانانی عێراق و هەرێم سەرقاڵی دانانی پلانێكی هاوبەشن بۆ ئەنجام دانی سەرژمێریی گشتی لەسەرتاسەری وڵاتدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری پلاندانانی عێراق جەخت دەكاتەوە لە بەڕێوەچونی پرۆسەكە لەساڵی 2020 دا و دەڵێت: سەرجەم ئامادەكارییە دارایی و لۆجستیەكان بۆ پرۆسەكە تەرخان كراوە.

یەكەمین سەرژمێریی لە عێراق ساڵی 1927 ئەنجام دراوە و بەپێی دوایین سەرژمێریش عێراق بەبێ‌ هەرێم 36 ملیۆن كەس بووە.

حكوومەتی عێراق سوورە لەسەر ئەنجام دانی سەرژمێری گشتی لە ساڵی ٢٠٢٠ دا لە پڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی بڕی ١٠٠ ملیار دیناری بۆ ئامادەكاریەكان تەرخان كردووە.

ماوەی ٢١ ساڵە سەرژمێری گشتی لە عێراق ئەنجام نەدراوە بە بۆچونی وەزیری پلاندانانی عێراق هیچ رێگیرێكی مادی یان لۆجستیكی نییە بۆ ئەنجام نەدانی سەرژمێری بەڵكوو لایەنە سیاسیەكان لێكدانەوەی هەڵە بۆ ئەنجام دانی سەرژمێری دەكەن.

یەكەم سەرژمێری لە عێراق ساڵی ١٩٢٧ ئەنجام دراوە و دوا سەرژمێریش لە ساڵی ١٩٩٧ بەبێ هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە بەپێی دوا ئاماری وەزارەتی پلاندانان ژمارەی دانیشتوانی عێراق زیاتر لە ٣٦ ملیۆن كەسە.

سەرچاوە: کەناڵی تەلەفیزیۆنیی KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 50212

Your Comment

You are replying to: .
captcha