به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د به‌لداوی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاندوووه: سه‌ردانی ڕیک پێری وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌غدا به ئامانجی گوشارخستنه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئه‌نجام ده‌درێت به مه‌به‌ستی واژۆ کردنی هه‌ندێک گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ کۆمپانیا نه‌وتییه‌کانی ئه‌مریکا له بواری نه‌وت و وزه‌دا.
ناوبراو گوتیشی: ئێستاکه واشنتۆن هه‌وڵه‌کانی بۆ تاڵان‌کردنی داهاتی نه‌وتی عێراق له ڕێگای واژۆکردنی گرێبه‌ستی نه‌وتی چڕ کردۆته‌وه.
به‌لداوی جه‌ختی کرده‌وه: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانی بۆ زاڵبوون له‌سه‌ر نه‌وت و ئابووری عێراق چڕ کردۆته‌وه به‌ڵام ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ شکستدانی پیلانه‌کانی ئه‌مریکا به مه‌به‌ستی دزینی سروه‌ت و سامانی خه‌ڵکی عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
شایانی باسه که ڕۆژی سێشه‌ممه 11ی کانوونی یه‌که‌می 2018 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له کۆشکی سه‌لام پێشوازی له ڕیک پێری وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریکا و شاندی یاوه‌ری کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment