کوردی تورکیا هۆشداری له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی خۆپیشاندانه‌کان ده‌دات

به‌شی جیهان- سه‌رۆکی نووسینگه‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ وان هۆشداریی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی شه‌پۆلی مانگرتن له‌ خواردن و ناڕه‌زایه‌تییه‌کان ده‌دات به‌ بۆنه‌ی مامه‌ڵه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ چالاکوانانی سیاسیی کورد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پۆلیسی تورکیا ده‌یان چالاکوانی سیاسیی کوردی ژنی ده‌ستگیر کرد که‌ به‌ بۆنه‌ی مامه‌ڵه‌ی خراپی ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ چالاکوانانی سیاسیی کورد به‌تایبه‌ت زیندانی کردنی سه‌رکرده‌ی په‌که‌که‌ مانیان له‌ خواردن گرتبوو.

به‌رپرسانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان -که‌ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی ئه‌و حیزبه‌ له‌ زینداندایه‌- به‌ VOAیان ڕاگه‌یاندوووه‌: ئه‌م هه‌فته‌یه‌ پۆلیسی تورکیا هێرشی کرده‌ سه‌ر چالاکوانانی کورد که‌ ناڕه‌زایه‌تییان به‌ ده‌ستگیرکردنی ئۆجه‌لان و له‌یلا گۆڤه‌ن ده‌ربڕیبوو و ژماره‌یێک له‌وانی ده‌ستگیر کرد. پۆلیسی تورکیا 29 چالاکوانی له‌ باتمان، 25 که‌سی له‌ ئامه‌د و 14 که‌سیشی له‌ وان ده‌ستگیر کردوووه‌.

هه‌واڵنێری VOA ده‌یان پۆلیسی تورکیای له‌ نزیکیی نووسینگه‌ی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ ئامه‌د بینیوه‌ که‌ که‌ره‌سته‌ی دژه‌شۆڕشیان پێ بوووه‌ و هاوکات پۆلیسی دژه‌تیرۆریش ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ی ده‌ستگیر و خستوووه‌ته‌ ناو ئۆتۆمبێلی پۆلیسه‌وه‌.

خه‌دیجه‌ کیا، سه‌رۆکی نووسینگه‌ی هه‌ده‌په‌ له‌ وان به‌و میدیایه‌ی ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کان درێژه‌ی ده‌بێت و له‌ ئه‌گه‌رێکدا که‌ به‌رپرسانی تورکیا ئاوڕ له‌ داواکانیان نه‌ده‌نه‌وه‌ مومکینه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کان له‌ تورکیا په‌ره‌ بسێنێت.

ناوبراو گوتیشی: ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئێمه‌ به‌ بێ ئاوڕدانه‌وه‌ به‌ هێرشه‌کانی پۆلیس درێژه‌ی ده‌بێت و هاوشانی هاوکارانمان ده‌بین.

به‌شێکی زۆر له‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ زیندانی‌کرانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رکرده‌ی په‌که‌که‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ له‌ ساڵی 1991 له‌ کێنیا ده‌ستگیر کرا و له‌ دوورگه‌ی ئیمرالیی تورکیا زیندانی کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50206

Your Comment

You are replying to: .
captcha