به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 11ی کانوونی یه‌که‌می 2018 مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ڕیک پێری وه‌زیری وزه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و شاندی یاوه‌ری كرد و له دیدارێكدا که دۆگلاس سیلیمان باڵيۆزی ئه‌مریکا له عێراق ئاماده‌ی بوو دواپهرهسهندنهکانی ناوچه‌كه و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا له گشت بواره‌کاندا به‌تایبه‌تی له بواری وزه تاوتوێ كرا.
له سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا وه‌زیری وزه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا خۆشحاڵیی خۆی به‌و پێشکه‌وتنانه ده‌ربڕی که له هه‌رێمی کوردستان به‌دیهاتوون و باسی له مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌ی کرد که بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکایه له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان له بواری وزه و ئابووری، په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌شه‌وه ده‌ست پێکردنه‌وه‌ی ھه‌نارده‌کردنی نه‌وتی که‌رکووکیان له ڕێگه‌ی ھه‌رێمی کوردستانه‌وه به سه‌ره‌تایێکی ئه‌رێنی ھه‌ژمار کرد.
له به‌رامبه‌ریشدا مه‌سروور بارزانی سوپاسگوزاری خۆی به‌رامبه‌ر هاوکاری و پشتیوانه‌کانی ئه‌مریکا له شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش نیشان دا و ئاماژه‌ی به‌وه دا که درێژه‌دان و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له گشت بواره‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌قامگیریی ناوچه‌که به گشتیدایه.
مه‌سروور بارزانی دووپاتی کرده‌وه که به هاوکارییه هاوبه‌شه‌کان کار بۆ کوردستانێکی به‌هێزتر و پێشکه‌وتوو ده‌که‌ن و جه‌ختی کرده‌وه ھه‌رێمی کوردستان ده‌خوازێت به شێوه‌یێکی کرداری سوود له ڕێكکه‌وتنی ستراتیجی نێوان ئه‌مه‌ریکا و عێراق وه‌رگرێت به تایبه‌ت له بواری که‌رته‌کانی وزه و ئابووری و چاکسازیدا.
ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ده‌ست پێکردنی قۆناغێکی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕوونی کرده‌وه که له گفتوگۆکردن و دیالۆگ به‌رده‌وام ده‌بن بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری گشت کێشه‌کان.
تاوتوێ کردنی پرسی ته‌واوکردنی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی عێراق، پێکهێنانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، چاکسازی و ریفۆرمی ئابووری چه‌ند ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ی نێوان مه‌سروور بارزانی و ڕیک پێری بوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment