به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی کانوونی یه‌که‌می 2018 شاندێكی سه‌ربازیی هه‌نگاریا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆ بوونه‌وه و دواتریش له پرێس كۆنفڕانسێكدا سوپاسالاری وڵاتی هه‌نگاریا باسی له‌وه کرد که به‌رده‌وام ده‌بن له هاوكارییه‌كانیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به بوونی تیرۆریستانی داعش له هه‌ندێ ناوچه‌ی عێراق ڕوونی کرده‌وه كه ناتوانێت به دیاریكراوی چۆنیه‌تیی بنبڕكردنی ئه‌و رێكخراوه بخاته روو به‌ڵام به پێویستی زانی كه ده‌بێت هاوكاریی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌نگاریا هه‌بێت و گوتیشی: "په‌رله‌مانی ئێمه بڕیاری داوه كه سه‌ربازانی هه‌نگاریا له كوردستان بمێننه‌وه و به‌رده‌وام بین له ڕاهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه."
هۆكاری گرینگیدانی وڵاتی هه‌نگاریا به هێزه‌كانی پێشه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ په‌یوه‌ندیی ناوچه‌كه گه‌ڕانده‌وه و به بۆنه‌ی تێكشكاندنی داعش به‌شدارییان له هاوپه‌یمانیی دژ به داعشدا كردوووه.
سوپاسالاری هه‌نگاریا جه‌ختیشی له به‌رده‌وامیی هاوكارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرده‌وه و باسی له‌وه کرد که له ساڵی داهاتوودا دووسه‌د سه‌ربازیان زیاتر ده‌كه‌ن و جۆری هاوكارییه‌كانیشی باس كرد وه‌ک له هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان و مه‌شق پێكردنیان و چاودێریی پزیشكیی پێشمه‌رگه برینداره‌كانیش له وڵاتی هه‌نگاریا ده‌كه‌ن.
ناوبراو له کۆتاییدا گوتیشی: "نزیكه‌ی 250 تۆن چه‌ک و زه‌خیره‌ی سه‌ربازیمان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه داوه، ئه‌وه‌یش گرینگه بێینه ئێره و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌مانه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی تێدا به‌شداری پێ بكه‌ین."
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment