کوردپرێس:
ڕۆژی دووشەمە 28ی کانوونی یەکەمی 2020 لهكۆنگرهیێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند، شاندی دانوستانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆبونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان باسیان له‌وه‌كرد كه له به‌غدا دو ئاراسته هه‌بوه، ئاراسته‌یه‌كیان حكومه‌تی عێراقه كه هه‌ڵویستیان باش بوه، ئاراسته‌كه‌ی دیكه‌ش په‌رله‌مانه كه ره‌وتێكی شۆڤێنی و توندڕه‌ون، نایانه‌وێت ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی وتیشی، "خاڵی یه‌كه‌م بۆ حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه چارسه‌ر و رێككه‌وتن، ئه‌گه‌ریش نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتن وه‌ك به‌دیلێك حكومه‌ت دڵنیایی داوه‌ته په‌رله‌مان، بێ پلان نین و هه‌وڵه‌كانیان بۆئه‌وه ده‌بێت به‌هه‌ر جۆرێك بێت، به‌داهاتی ناوخۆیی و پڕۆسه‌ی چاكسازی، بتوانن موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابینبكه‌ن".
گه‌شبین نیم به‌وه‌ی بگه‌ینه رێككه‌وتن، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كان زۆر زۆرن، دوای سه‌ری ساڵیش هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته كارتێكی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی عێراقی
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، "گه‌شبین نیم به‌وه‌ی بگه‌ینه رێككه‌وتن، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ربه‌سته‌كان زۆر زۆرن، دوای سه‌ری ساڵیش هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته كارتێكی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی عێراقی و ئه‌و ره‌وته پۆپۆلیستییه‌ی كه هه‌یه كار له‌سه‌ر كوردستان ده‌كه‌ن، شانده‌كه بێئومێدیش نه‌بون، كه نه‌گه‌نه رێككه‌وتن، هه‌مو هیواكان به‌وه هه‌ڵچنراون، هه‌رێم به‌رده‌وامی به دانوستانه‌كانی خۆی ده‌دات، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا پابه‌نده به‌وه‌ی ده‌بێت مووچه‌ی مووچه‌خۆران به‌داهاتی ناوخۆیی، به سیاسه‌تی خۆگونجاندنیش بێت، دابین بكرێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، لایه‌نه عێراقییه‌كان، په‌شیمانبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌ستوور پێوه دیاره، كاتێك شاندی دانوستاكار باسی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌ی چی له ناسریه و به‌سره بكه‌ین، واتا ئه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر داناوه.
ڕوونیشی كرده‌وه، لایه‌نه عێراقیه‌كان پێیانوایه، وایه هه‌رێمی كوردستان داهاتی خۆی بۆ پڕۆژه‌كانی خه‌رجده‌كات و ده‌یه‌وێت شتێكیش له به‌غدا وه‌ربگرێت، به‌جۆرێكی دیكه پهشیمانبونهوهیهك بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بۆیه ده‌بێت ناو ماڵی كورد یه‌كبخرێته‌وه، نابێت بۆچونه سیاسییه‌كان، ببنه مه‌ترسی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان".
Your Comment