فوئاد ئۆکتای: نامانه‌وێت وابه‌سته‌ییمان به‌ S-400 و F-35 هه‌بێت

به‌شی تورکیا- جێگری سه‌ركۆماری توركیا ڕای‌گه‌یاند که‌ نامانه‌وێت وابه‌سته‌ییمان به‌ S-400 و F-35 هه‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فوئاد ئۆکتای جێگری سه‌ركۆماری توركیا له‌ ئه‌نجومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی و له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كانی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2019 گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌ پڕۆسه‌ی ڕاده‌ست کردنی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 دا و ڕای‌گه‌یاند: یه‌که‌مین فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 له‌ ساڵی 2018دا ڕاده‌ستی تورکیا کراوه‌ و ڕاهێنانی فڕۆکه‌وانانی ئه‌م فڕۆکه‌یه‌ له‌ ئه‌مریکا درێژه‌ی هه‌یه‌ و له‌ ساڵی 2019ی زایینیشدا 2 فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ری F-35 ڕاده‌ستی تورکیا ده‌کرێت. هاوکات له‌گه‌ڵ کڕینی فڕۆکه‌ی سه‌ربازی که‌ له‌پێناو دابین کردنی پێداویستییه‌ به‌رگری و سه‌ربازییه‌کانی وڵاتدا ئه‌نجام ده‌درێت ده‌بێ هه‌وڵه‌کان بۆ دروست کردنی فڕۆکه‌ی نیشتیمانی و سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کیی تورکیا چڕ بکرێته‌وه‌. به‌ هیچ له‌ونێک نامانه‌وێت وابه‌سته‌ییمان به‌ S-400 و F-35 ببێت. ئامانجێکی وامان نییه‌ و بیر له‌ بابه‌تێکی وا ناکه‌ینه‌وه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌ سه‌فه‌ری ئه‌مدواییه‌ی هاکان فیدان سه‌رۆکی ڕێکخراوی هه‌واڵگریی تورکیا بۆ ئه‌مریکا کرد و ڕای‌گه‌یاند: له‌و سه‌فه‌ره‌دا سه‌رۆکی ڕێکخراوی هه‌واڵگریی تورکیا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی کۆ بوویه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هیچ سێناتۆر یان ڕێکخراوێکی دیکه‌ دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌. تێکڕای دانووستان و دیداره‌کانی هاکان فیدان له‌ ئه‌مریکا به‌ ئاگاداریی سه‌رۆک کۆماری تورکیاوه‌ ئه‌نجام دراوه‌ و ته‌نها له‌گه‌ڵ هاوتاکانی دیدار و گفتوگۆی کردوووه‌ نه‌ک سێناتۆر و سێنای ئه‌مریکا.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50199

Your Comment

You are replying to: .
captcha