ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی: داعش له‌ سنووری مه‌خموور ڕێكخراونه‌ته‌وه

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: دوای ساڵێک له‌ تێكشكانی چه‌كدارانی داعش به ‌هاوكاریی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، هێزێكی ئه‌و ڕێكخراوه‌ به‌ درێژاییی چیای قه‌ره‌چوغ ڕێكخراوته‌وه‌ بۆ مه‌رامێكی سیاسی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتی ڕای‌گه‌یاند که‌ دوای ساڵێک له‌ شكستهێنانی چه‌كدارانی داعش له‌ مووسڵ به ‌هاوكاریی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هێزێكی ئه‌و ڕێكخراوه‌ جارێكی دیكه‌ به‌ درێژاییی چیای قه‌ره‌چوغ دروست كراوه‌ته‌وه بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسیی خۆیان.

ناوبراو وتیشی: "له‌ ئێستادا چه‌كدارانی داعش له‌و سنووره‌دا ته‌نها توانای جموجوڵیان هه‌یه‌ له ‌ناو ئه‌و گوندانه‌ی كه‌ كه‌وتوووه‌ته‌ ژێر كۆنترۆڵی خۆیان و هه‌روه‌ها توانای دانانی بۆمبی چێنراویان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵیدا بته‌قێته‌وه‌ له‌و سنووره‌دا".

ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ که‌ داعش حاڵی حازر سیاسه‌تی خۆی له‌ ناو گونده‌كاندا گۆڕیوه ‌و زیان به ‌كه‌سوكاری ئه‌ندامانی هێزه‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق ناگه‌یه‌نێت و سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌یه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی به ‌خه‌ڵكی ڕابگه‌یه‌نێن كه‌ هێشتا بوونیان هه‌یه‌ و به‌ ته‌واوی له‌ناو نه‌چوونه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50194

Your Comment

You are replying to: .
captcha