به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتی ڕایگه‌یاند که دوای ساڵێک له شكستهێنانی چه‌كدارانی داعش له مووسڵ به هاوكاریی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هێزێكی ئه‌و ڕێكخراوه جارێكی دیكه به درێژاییی چیای قه‌ره‌چوغ دروست كراوه‌ته‌وه بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسیی خۆیان.
ناوبراو وتیشی: "له ئێستادا چه‌كدارانی داعش له‌و سنووره‌دا ته‌نها توانای جموجوڵیان هه‌یه له ناو ئه‌و گوندانه‌ی كه كه‌وتوووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی خۆیان و هه‌روه‌ها توانای دانانی بۆمبی چێنراویان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵیدا بته‌قێته‌وه له‌و سنووره‌دا".
ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه که داعش حاڵی حازر سیاسه‌تی خۆی له ناو گونده‌كاندا گۆڕیوه و زیان به كه‌سوكاری ئه‌ندامانی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی عێراق ناگه‌یه‌نێت و سه‌رقاڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌یه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی به خه‌ڵكی ڕابگه‌یه‌نێن كه هێشتا بوونیان هه‌یه و به ته‌واوی له‌ناو نه‌چوونه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment