مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ: هاووڵاتییانمان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن به‌ بێ ڤیزه‌ گه‌شتی ئه‌ورووپا بکه‌ن

به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕای‌گه‌یاند که‌ هاووڵاتییانمان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن به‌ بێ ڤیزه‌ گه‌شتی ئه‌ورووپا بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای كۆبوونه‌وه‌ی پێنجه‌مین گرووپی چالاکی ڕیفۆرم كه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ به‌شداریی مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و عه‌بدولحه‌مید گول وه‌زیری داد و به‌رات ئاڵبایراک وه‌زیری گه‌نجینه‌ و دارایی و سوله‌یمان سۆیڵو وه‌زیری ناوخۆ به‌ڕێوه ‌چوو، له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كانی دیكه‌ كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ساز كرد.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتی: "هاووڵاتییانمان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن به‌ بێ ڤیزه‌ گه‌شتی ئه‌ورووپا بکه‌ن و له‌پێناو هه‌ڵگرتنی ئه‌و ڕێکاره‌ نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌ درێژه‌ به ‌کاره‌کانمان ده‌ده‌ین".

مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ سه‌باره‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كوشتنی خاشقجی گوتی: "له‌ په‌راوێزی G-20دا له‌گه‌ڵ زۆرێک له‌ هاوتاكانم ئیراده‌ی داواكاری هاوبه‌شمان هێنایه‌ ئاراوه."

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به‌ هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ گوتیشی: "ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌مریكا ڕاهێنان بێت به‌ یه‌په‌گه‌ ئه‌وا ئێجگار هه‌ڵه‌یه‌ و ناپاكییه‌ به‌رامبه‌ر ناوچه‌كه‌. ناشتوانین چاو له‌وه‌ بپۆشین".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50192

Your Comment

You are replying to: .
captcha