بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە حاڵێکدا کە ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیێک لە وڵاتان ڕێوڕەسمی یەکەمین ساڵۆگەڕی سەرکەوتن بەسەر داعشیان بەڕێوەبرد، ئەو گرووپە تیرۆریستییە هێشتا ناوچەیێکی ڕۆژهەڵاتی سووریای بەدەستۆیە و چالاکییەکانیان لە ناوچەی کێشەلەسەرکانی عێراقیش ڕووی لە زیاد بوونە.
حەفتە نامەی نیوزویک لە ڕاپۆرتێکیدا دەنووسێت: لە حاڵێکدا کە دۆناڵد ترەمپ ئیدیعای سەرکەوتن بەسەر داعشدا دەکات، ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ڕۆژهەڵاتی فورات هێشتا چالاکە.
حەفتە نامەکە دەڵێت هۆکارێکی سەرنەکەوتن لە شەڕی داعش ململانێ نێونەتەوەیی و ناوچەییەکانە کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر شەڕی کوردەکان دژ بە داعش هەبووە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژە دەدات بە وەستانی شەڕی کوردەکان دژ بە داعش لە ڕەقە پاش هێرشی ساڵی ڕابردووی تورکیا بۆ سەر عەفرین و هەروەها وازهێنانی کوردەکان لە شەڕی داعش لە هەجین پاش تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی سووریا لە لایەن تورکیاوە کە کوردەکان بەڕێوەی دەبەن و نووسی: ململانێ نێونەتەوەییەکان کاریگەریی نەرێنی دادەنێت لەسەر شەڕی کوردەکانی سووریا لەگەڵ داعش.
ئەو بابەتە جگە لە زەبر لێدان لە پڕۆسەی شەڕی داعش، خەساری گیانیی هێزە کوردەکانیشی زیاتر کردووە. ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووری ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند لە هێرشەکانی ئەم دواییەی داعشدا بۆ سەر هێزە کوردەکان لە ناوچەی هەجین لە ڕۆژهەڵاتی سووریا 512 هێزی کورد و عەرەب گیانیان لەدەست دا لە حاڵێکدا کە 854 تیرۆریستی داعشی کوژران.
هاوکات درێژی ناکۆکیی نێوان هێزە کوردەکانی عێراق و هێزەکانی دەوڵەتی ناوەندی لەسەر ناوچە کێشەلەسەرەکان بوو بە هۆی زیاتر بوونی هێرشەکانی داعش بە تایبەت بۆ سەر ناوچەکانی کەرکووک. ژمارەیێک لە کارناسان لەو باوڕەدان هۆکاری ئەو کێشەیە کۆتایی هاتنی هاوکاریی سەربازیی هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان بووە؛ ئەو کارناسانە دەڵێن باشترین ڕێگا بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان هاوکاریی دووبارەی نێوان پێشمەرگە و ئەرتەشی عێراقە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment