به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه 10ی کانوونی یه‌که‌می 2018 به ئاماده‌بوونی خالید دۆسكی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ شانۆ له هۆڵی ڕۆشنبیری ده‌ستی پێكرد.
وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی وتهیێكیدا ڕایگه‌یاند: فێستیڤاڵه‌كه پێنج ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌و فێستیڤاڵه‌دا چه‌ند شانۆگه‌ری و دیبه‌یتێک و سیمینارێک پێشكه‌ش ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زایانی بواری شانۆوه ئاماده كراون و چه‌ند گرووپێكی شانۆیی له به‌غدا و چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه‌وه وه‌ک میسر و توونس و ئۆردۆن و وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه بۆ به‌شداری له فێستیڤاڵه‌كه‌دا هاتوون.
هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌دا شانۆگه‌ری (گوێچكه‌كانم قسه ده‌كه‌ن) له نووسین و ده‌رهێنانی كارۆخ ئیبراهیم و نواندنی سێبه‌ر ئیراهیم و گۆران ساڵح پێشكه‌ش كرا.
بڕیاریشه له ڕۆژانی داهاتوودا چه‌ند شانۆگه‌ری و دیبه‌یت و سیمینارێک به به‌شداریی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌شی له ده‌ره‌وه هاتوون و به‌شدارییان كردوووه پێشكه‌ش بكرێت.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment