په‌روین بوڵدان: جگه‌ له‌ دانووستان ‌و ئاشتی به‌دیلێكی‌ترمان نییه‌

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆک ‌و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له‌ وتارێكدا له‌ په‌رله‌مانی توركیا ڕای‌گه‌یاند: له‌ كۆتاییدا ده‌بێت لایه‌نه‌كانی توركیا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزی دانووستان ‌و ئاشتی و جگه‌ له‌وه‌ش به‌دیلێكی‌تریان نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان باسی له‌وه‌ش کرد: ماوه‌ی 33 ڕۆژه‌ له‌یلا گوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كه‌یان مانی له‌ خواردن گرتوووه ‌و داوای له‌ په‌رله‌مانی توركیا كرد به‌رپرسیارێتی له‌ ئه‌ستۆ بگرێت و به‌دواداچوون بكات كه‌ بۆچی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په‌ مانی له‌ خواردن گرتوووه‌.

ناوبراو له‌باره‌ی ئازادنه‌كردنی سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاشیشه‌وه‌ وتی: دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بڕیاری ئازادكردنی ده‌میرتاشی ده‌ركردوووه‌ به‌ڵام ئه‌ردۆغان خۆی له‌ شوێنی دادگا داناوه‌ و دان به‌ بڕیاره‌كه‌دا نانێت.

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ ڕه‌خنه‌ی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی توركیا گرت كه‌ به‌ خێرایی بڕیاری زیندانی كردنی ده‌میرتاشیان په‌سه‌ند كرد و گوتیشی: دادگا سه‌ربه‌خۆیی له‌ده‌ست داوه‌ و به‌شێک له‌ دادوه‌ران به‌ ڕێنمایی بڕیار ده‌رده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50171

Your Comment

You are replying to: .
captcha