كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ: بارودۆخی مرۆیی له‌ عێراق خراپه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئاشكرای ده‌كات که‌ بارودۆخی مرۆییی عێراق خراپه‌ و زیاتر له‌ دوو ملیۆن كه‌س له‌ عێراقدا بێكارن و زیاتر له‌ دوو ملیۆن كه‌سیش ئاواره ‌بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له‌ ڕاپۆرتێكیدا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ عێراق و به‌ بۆنه‌ی یادی 70 ساڵه‌ی ده‌ركردنی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤه‌وه‌ بڵاوی كردوووه‌ته‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: بارودۆخی مرۆیی له‌ عێراق باش نییه ‌و دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات.

ئه‌و کۆمیسیۆنه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌: "زیاتر له‌ دوو ملیۆن كه‌س له‌ عێراقدا بێكارن و زیاتر له‌ دوو ملیۆن كه‌سیش ئاواره‌ بوون. له ‌كاتێكدا زیاتر له‌ 300 هه‌زار خێزان له‌ كه‌مپه‌كاندا ژیان ده‌گوزه‌رێنن. 400 هه‌زار كه‌سی‌تریش له‌و خانوووه‌ زیاده‌ڕه‌وییاندا ده‌ژین كه‌ له‌ قوڕ و ته‌نه‌كه‌ دروست كراون".

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له‌باره‌ی دۆخی په‌روه‌رده‌ و فێركردنه‌وه‌ ئاشكرای كردوووه‌: كه‌رتی په‌روه‌رده‌ له‌ ئاستێكی باشدا نییه‌ و دوو هه‌زار و 177 خوێندنگه‌ ته‌واو نه‌كراون، 200 هه‌زار خوێندكاریش له‌ خوێندن دابڕاون.

ئه‌و کۆمسیۆنه‌ ده‌شڵێت: "دوای تێپه‌ڕبوونی 70 ساڵ به‌ سه‌ر ده‌ركردنی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤدا هێشتا ژنانی عێراق له‌ بارودۆخێكی خراپدان و به‌شێک له‌ ژنان دووچاری توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌ و ژماره‌یێک له‌ كچان له‌ خوێندن بێبه‌ش ده‌كرێن".

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50166

Your Comment

You are replying to: .
captcha