کوردپرێس: له وتارێكدا، كه به زمانى عه‌ره‌بى پێشكه‌شي كرد، ناديه موراد باسى له‌و نه‌هامه‌تيانه كرد كه به‌سه‌ر پێكهاته‌ى ئێزدييدا هاتووه و گوتى له شه‌و و رۆژێكدا ژيان و سرووشتى پێكهاته‌كه‌مان گۆڕا و ئێزدييه‌كان رووبه‌ڕووى كۆمه‌ڵكوژييه‌كى دڕندانه بوونه‌وه.
ناوبراو روونيشي كرده‌وه، هێشتا نه‌توانراوه ره‌وشى ئێزدييه‌كان ئاسايى بكرێته‌وه و زياتر له 3 هه‌زار هاووڵاتى ئێزدى هێشتا له ژێر ده‌ستى داعشدا ماوون و چاره‌نووسيان نادياره.
ناديه موراد ره‌خنه‌شى له سه‌رۆكى وڵاتان گرت و گوتى: ئه‌وان بێده‌نگ بوون له ئاست تاوانه‌كانى دژ به ئێزدييه‌كان.
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا ناديه موراد سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى كرد، كه ئێزدييه‌كانيان له خۆ گرتووه و له ناويشياندا سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد.
هه‌روه‌ها راشيگه‌ياند، هيچ خه‌ڵاتێک ئازاره‌كانيان كه‌م ناكاته‌وه جگه له‌وه‌ى دادپه‌روه‌رى به‌دى بێت و به‌رپرسانى كۆمه‌ڵكوژى ئێزدييه‌كان رووبه‌ڕووى دادگا بكرێنه‌وه.
مه‌راسيمه‌كه له ئۆسلۆى پايته‌ختى نه‌رويج به‌ڕێوه‌چوو و بڕياره هه‌ر ئه‌مڕۆ خه‌ڵاتى نۆبڵى بواره‌كانى پزيشكى، فيزيا، كيميا و ئابوورى به‌سه‌ر براوه‌كاندا دابه‌ش بكرێن.
سەرچاوە: کەناڵی K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment