سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی دادگا دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی کارتیی پەرلەمانی کوردستان بە نووسراوێک بانگهێشت دەکرێتە دادگا و داوای لێدەکرێت لە دانیشتنی دادگادا ئامادە بێت.

کوردپرێس: بەپێی نوسراوێک دادگای کارگێڕیی هەولێڕ داوای لە رێڤینگ هروری سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان کردووە ڕۆژی ١٨\١٢\٢٠١٨ ئامادەی دانیشتنی دادگا بێت.

هۆکاری بانگهێشت کردنی سەرۆکی کاتیی پەرلەمان بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە کە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی بە کراوەیی هێشتۆتەوە و داوای لێکراوە ئامادەبێت لەبەردەم دادوەر بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەو پرسە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان سکاڵای یاسایی لەسەر سەرۆکی کاتیی پەرلەمان تۆمار کردبوو،وە بەپێسێل کردنی یاسا تۆمەتباری کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50159

Your Comment

You are replying to: .
captcha