ئێران ڕێگریی کردووە دووبارە ببمەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ئیدیعا دەکات کە ئێران ڕێگری لەوە کردووە کە بۆ چوار ساڵی دیکە ببێتەوە سەرۆک وەزیران و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ناوبراو پێبەند بووە بە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنیی شەرقیەدا ئیدیعای کرد ئێران ڕێگری لەوە کردووە کە بۆ چوار ساڵی دیکە ببێتەوە سەرۆک وەزیران و ئێستاش دەستوردان دەکات لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێدا.

عەبادی زیادی کرد ئێران ترسی لە ئەو بووە، بوویە یارمەتیی عەبدولمەهدی داوە ببێتە سەرۆک وەزیران و وتیشی: "من لەسەر ئەو باوڕەم کە ئێران بە بۆنەی پێبەند بوونی منەوە بە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی ڕێگری کردووە بۆ جارێکی دیکە ببمە سەرۆک وەزیارنی عێراق".

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لەو بارەوە وتیشی: هەڵویستەکانی من سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران ڕوون و ئاشکرا بوون و من وڵاتەکەم نەخستە مەترسییەوە.

عەبادی لە کۆتاییدا ئیدیعاشی کرد ئێران هەلقۆستنەوە لە دووبەرەکییەکانی نێو عێراق دەکات لە بەرژەوەندیی خۆی و بە کردار ڕێگری کردووە لەوەی کە ناوبراو ببێتەوە سەرۆک وەزیران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50156

Your Comment

You are replying to: .
captcha