ڕێکخراوی ھاریکاری ئه‌ڵمانی: 2 هه‌زار و 800 هاووڵاتی عێراقی به‌هۆی کۆچه‌وه‌ گیانیانیان له‌ده‌ست داوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا زیاتر له‌ دوو هه‌زار و 800 هاووڵاتی عێراقی له‌ ڕێگای کۆچبه‌رییه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 254 هاووڵاتی هه‌رێمی کوردستانی تێدایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، رێکخراوی ھاریکاری ئه‌ڵمانی ئامارێکی له‌سه‌ر پرسی کۆچبه‌ری بڵاو کرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: له‌ چوار ساڵی ڕابردوودا 254 هاووڵاتی هه‌رێمی کوردستان له‌ ڕێگه‌ی چوونیان بۆ ئه‌ورووپا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و له‌م ژماره‌یه‌ش 104 که‌سیان تا ئێستا بێسه‌روشوێن و ته‌رمه‌کانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو که‌ له‌ ئێستادا یه‌ک ملیار هاووڵاتی له‌ جیهاندا کۆچبه‌رن و ملیۆنێک و 750 هه‌زار که‌سیش کۆچبه‌ری ناوخۆیین و ملیۆنێک و 250 هه‌زار که‌سیش کۆچبه‌ری نێوده‌وڵه‌تین.

ڕێکخراوه‌که‌ ئه‌وه‌شی باس کردوووه‌ که‌ زیاتر له‌ ملیۆنێک هاووڵاتی بۆ ده‌سکه‌وتنی هه‌لی کار و چوار ملیۆن و 500 هه‌زاریش بۆ خوێندن و 19 ملیۆنیش به‌هۆی کاره‌ساته‌ سروشتییه‌کانه‌وه‌ کۆچیان کردوووه‌.

ڕێکخراوی ھاریکاری ئه‌ڵمانی ئه‌وه‌شی بڵاو کردۆ‌ته‌وه‌ که‌ زیاتر له‌ 50 ملیۆن هاووڵاتی به‌ شێوه‌یێکی نایاسایی کۆچیان کردوووه‌.

به‌پێى ئامارێکی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌رى په‌نابه‌رانى عێراق، له‌ ١٩ساڵى ڕابردوودا 991 هه‌زار و 555 که‌س له‌ هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ به‌ شێوه‌ى نایاسایى کۆچیان بۆ ده‌ره‌وه‌ کردوووه‌ که‌ نزیکه‌ى 90%یان له‌ توێژى گه‌نجان بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50151

Your Comment

You are replying to: .
captcha