نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق كۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیری و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیای له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10ی کانوونی یه‌که‌می 2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ جۆن وێلكس باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ی كرد كه‌ له‌ لۆرد فرانسیس مۆد و مارتن وار كونسووڵی گشتیی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان پێكهاتبوو.

له‌ دیدارێكدا وێلكس باسی دوا پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدای كرد و جه‌ختی له‌ به‌رده‌وامیی پشتگیریی حكوومه‌تی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و دیالۆگی هه‌ولێر- به‌غدا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى به‌رز نرخاند كه‌ ماوه‌یێكه‌‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا ده‌ستی پێكردوووه‌.

لای خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانى سوپاسی پشتگیری و هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیای له‌ ڕۆژه‌ سه‌خته‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و پوخته‌یێكی ده‌رباره‌ی پرۆگرامی ڕابردووى حكوومه‌تی هه‌رێم و پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ داموده‌زگاكانی حكوومه‌تدا خسته‌ ڕوو، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیی چاكسازییه‌كان و زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانى داهاتى له‌ كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا دووپات كرده‌وه.

تاوتوێ كردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ دۆخی ناوچه‌كه‌ و په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا و هه‌وڵه‌كان بۆ بووژانه‌وه‌ی زیاتری دۆخی ئابووریی هه‌رێم لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50145

Your Comment

You are replying to: .
captcha