فرسه‌ت سۆفی: پارتی هه‌وڵ بۆ چاکسازییێکی سه‌رتاسه‌ری ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی فراکسیۆنی پارتی له‌ خولی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان ئاشکرای کرد که‌ بۆ پێکھێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان، پارتی ھه‌وڵی حکوومه‌تێکی نوێ و به‌ھێز ده‌دات و چوار ساڵی داھاتووش چاکسازییێکی سه‌رتاسه‌ری له‌ ھه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌سته‌ی ده‌ستپاکیی ھه‌رێمی کوردستان ڕایانگه‌یاندوووه‌ که‌ له‌مساڵدا نزیکه‌ی 120 دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییان ڕه‌وانه‌ی دادگا کردوووه‌ که‌ به‌شێکیان یه‌کلایی بوونه‌ته‌وه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگه‌یاند: "یه‌کێک له‌و پرسه‌ گرینگانه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان چاکسازییه‌ که‌ له‌ کارنامه‌که‌ی خۆی و له‌ حکوومه‌تی داھاتووشدا کاری له‌سه‌ر ده‌کات. ئه‌مه‌ش به‌ ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان، ده‌سته‌ی نه‌زاھه‌ و داواکاری گشتی و دیوانی چاودێریی دارایی ده‌کرێت، ئێمه‌ ھه‌موو ھه‌وڵ و کۆششێکمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ له‌پێناوی ئه‌نجامدانی چاکسازییێک که‌ عه‌داله‌تی بۆ ھه‌موو لایێک تێدا بێت، به‌ تایبه‌ت ڕێگه‌ له‌ به‌ھه‌ده‌ردانی سامانی گشتی بگیرێت."

فرسه‌ت سۆفی جه‌ختیشی له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ پارتی له‌ ھه‌وڵدایه‌ چاکسازییێکی سه‌رتاسه‌ری له‌ ھه‌رێمی کوردستان بکات و ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ش یه‌کێک بوووه‌ له‌ کارنامه‌کانی پارتی بۆ چوار ساڵی ئاینده‌ وه‌ک چۆنیش له‌ ڕابردوودا ھه‌وڵمان بۆی داوه‌، ئێستاش به‌رده‌وام ده‌بین.

سه‌باره‌ت به‌ پێکھێنانی کابینه‌ی نوێی حکوومه‌تیش، که‌ ناوبراو شاندی دانووستانکاری پارتییه‌ بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: "ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌ ئیراده‌ و مه‌یلی به‌شداری کردنیان له‌ حکوومه‌ت ھه‌یه‌، ئێمه‌ به‌ یه‌ک چاو سه‌یریان ده‌که‌ین، چوونکه‌ پارتی ده‌رگای کراوه‌یه‌ بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ھه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان بۆ پێکھێنانی حکوومه‌ت. ھه‌وڵ ده‌ده‌ین حکوومه‌تی نوێ به‌ھێز بێت تاوه‌کوو بتوانین له‌ چوار ساڵی داھاتوودا به‌یه‌که‌وه‌ به‌رده‌وام بین."

سۆفی ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ له‌سه‌ر پارتی وه‌ستاوه‌ که‌ سه‌ردانی کام لایه‌ن ده‌کات، چوونکه‌ پارتی ھێزی براوه‌ی یه‌که‌می ھه‌ڵبژاردنه‌کانه‌ ‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی خواستی به‌شداری کردنیان ھه‌بێت سه‌ردانیان ده‌که‌ین، ھه‌ر لایه‌نێکیش بیه‌وێ ببێته‌ ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وه‌ خۆی بڕیار ده‌دا و ئێمه‌ش ڕێز له‌ بڕیاری ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌گرین."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50140

Your Comment

You are replying to: .
captcha