بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی یەكشەممە باڵیۆزخانەكەی ئەمریکا لە بڵاوكراوەیێكدا باسی لەوە كردووە کە 17%ی نەوتی عێراق لەلایەن ئەمریكاوە دەكڕدرێت و هەناردەش تەنها لە نەوتدا خۆی نابینێتەوە، بەڵكوو جارێكی دیكە عێراق دەبێتەوە بە یەكێک لە پێشەنگە ئابوورییەكان لە ناوچەكەدا.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، ژووری بازرگانی ئەمریكا 50 كۆمپانیای هێناوەتە بازاڕەكانی عێراقەوە ئەوەش بەمەبەستی دروست كردنی پەیوەندی هاوبەش و پێشكەش كردنی پێداویستی پێشكەوتووە.
باڵیۆزخانەی ئەمریكا تەئكیدیشی كردۆتەوە، وڵاتەكەی دەیەوێت لەگەڵ عێراقدا هاوبەشییەكی راستەقینەی دوو لایەنەی هەبێت.
سەرچاوە: مەوازین نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment