رێوڕەسمی بە خاکسپاردنی برایانی زەبیحی بەڕێوەچوو

بەشی کوردستان- رێوڕەسمی بە خاکسپاردنی رەحیم زەبیحی سینەماکاری بەناوبانگ و کەیوان زەبیحی برای لە شاری بانە بەڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمرۆ یەکشەممە 18ی سەرماوەزو بە بەشداریی هاووڵاتیان تەرمی رەحیم زەبیحی و کەیوانی برای لە گۆڕستانی سلێمان بەگی شاری بانە بەخاکسپێردرا.

سەر لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە سەر رێگای گوندی نێزەڕۆی سەر بە شاری بانە، ڕەحیم زەبیحی دەرهێنەر و سینەماکاری کورد لەگەڵ کەیوانی برایدا بەهۆی وەرگەڕان و گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە گیانیان لەدەست دا.

دواتر موحسین زەبیحی برای ڕەحیم زەبیحی ڕایگەیاند گومانیان لە شێوازی گیان لەدەسەت دانی براکانی هەیە، پێیان وایە کوژراوە و دواتر لە ئۆتۆمبێلەکەیدا سوتێندراوە.

هەر ئەمڕۆش عه‌بدوڵڵا فه‌تحی جێگری پۆلیسی شاری سنە ڕایگەیاند: "به‌ هه‌وڵ و وردەکارییەکانی پۆلیس، ڕۆژی ڕابردوو بکوژی هونه‌رمه‌ند ڕه‌حیم زه‌بیحی و براکه‌ی دەستگیر کراوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50126

Your Comment

You are replying to: .
captcha