عامری: فالح فه‌یاز كاندیدی عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقه‌‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح ده‌ڵێت: فالح فه‌یاز كاندیدی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانه‌ بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ و کاندیدی هاوپه‌یمانیی فه‌تح نییه‌ هه‌ر بۆیه پێداگری له‌سه‌ر کاندیدبوونی فالح فه‌یاز ناکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هادی عامری له‌ میانی لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به‌ ناكۆكییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ فالح فه‌یاز كاندیدی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند: فالح فه‌یاز کاندیدی هاوپه‌یمانییه‌کانی فه‌تح یان بنیاتنان بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق نییه‌ و ئه‌و دوو هاوپه‌یمانێتییه‌ به‌رپرسی ناکۆکییه‌کان له‌سه‌ر کاندیدبوونی فه‌یاز نیین و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێ به‌پێی ڕه‌زامه‌ندیی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کێشه‌ی فه‌یاز چاره‌سه‌ر بکات.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی سائیروون كه‌ موقته‌دا‌ سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له‌سه‌ر كاندیدی 14 وه‌زاره‌ت ڕێككه‌وتبوون و سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له‌ بڕیاری عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێشکه‌ش کردنی ناوی ژماره‌یێک له‌ وه‌زیرانی حکوومه‌ته‌که‌ی که‌ هه‌ندێک تێبینی له‌سه‌ریان هه‌یه‌.

عامری جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینی له‌ عێراق ئازادی ته‌واوی به‌ عه‌بدولمه‌هدی داوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کابینه‌که‌ی و ناوبراو ده‌بێت ڕاسپارده‌ییی پێکهێنانی کابینه‌که‌ی قبووڵ بکات.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی "صوت العراق"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50119

Your Comment

You are replying to: .
captcha