قایمقامی بانە: بکوژەکەی ڕەحیم و کەیوان زەبیحی دەستگیر کرا

بەشی کوردستان- قایمقامی شاری بانە دەڵێت: ئەو کەسەی تاوانی کوشتنی دوو برا بانەیییەکەی کردبوو دەستبەسەر کراوە و ددانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

کوردپرێس:

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 16ی سەرماوەزی 1397 بەرانبەر بە 7ی کانوونی یەکەمی 2018 تەرمی دوو برا بە ناوی کەیوان و ڕەحیم زەبیحی لە مەودای 5 کیلۆمەتریی جادەی بانە بۆ ئارمەرە لە کاتێکدا دۆزرایەوە کە ئوتۆمبێلەکەیان لە جادە کەوتبووە خوارەوە و بە تەواوەتی سووتابوون بەڵام تەرمەکان بە دەستبەسراوی دۆزرابوونەوە و ئەوەش وای کرد پۆلیس و دەزگای ئەمنی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو ڕووداوە گوماناوییە دەست پێبکەن.

محەمەد فەلاحی قایمقامی شاری بانە لەو باریەوە ڕایگەیاند: کەمتر لە 24 کاتژمێر پاش ڕووداوەکە بە هاوکاریی دەزگای ئەمنی و هێزی ئینتیزامی و دەزگای داد توانیمان بکوژی ئەو دوو برایە بدۆزینەوە.

فەلاحی سوپاسی دەزگای ئەمنی و ئینتیزامی و دادوەریشی کرد کە توانییان لە کەمترین ماوەدا بکوژەکە بدزنەوە و گوتیشی: بکوژەکە ددانی بە تاوانەکەیدا ناوە و وتوویەتی کێشەی دارایی و حیساباتی لەگەڵ ئەو دوو برایە بووە.

ڕەحیم زەبێحی ئەکتەر و دەرهێنەر و فیلمسازێکی ناسراوی خەڵکی بانە بوو کە هەر لەم دوایییەشدا لە فستیڤاڵی فیلمی هەولێر بەرهەمی پێشکەش کرد و خەڵاتیش کرا. ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی ئەو هونەرمەندە کوردە و براکەی، ئەمڕۆ یەکشەمە 18ی سەرماوەز بەرانبەر بە 9ی کانوونی یەکەمی 2018 لە مزگەوتی جامێعەی شاری بانەوە دەست پێدەکات و لە پارچەی هونەرمەندانی گۆڕستانی سلێمان بەگ ئەسپەردە دەکرێن.

News Code 50115

Your Comment

You are replying to: .
captcha