٩ کانونی یەکەم ٢٠١٨ - ٠٩:١٨
دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ عه‌فرین ڕوویان دا

به‌شی سووریا- دوو ته‌قینه‌وه‌ له‌ عه‌فرین ڕوویان دا و ژماره‌یێک ھاووڵاتی و ئه‌ندامی میلیشیاكانی ئۆپۆزیسیۆن كوژران و بریندار بوون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 9ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ڕوانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌ ڕێی بۆمبێكی چێندراو له‌ نزیک باره‌گایێكی ھێزه‌ چه‌كداره‌كانی نزیک له‌ توركیا ڕووی داوه‌ و ژماره‌یێک ھاووڵاتی بریندار بوونه‌.

ھه‌روه‌ھا ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م له‌ ڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ ڕووی داوه‌ له‌ ڕێگه‌ی نێوان ڕاجۆ- عه‌فرین و ئه‌ندامێكی ھیزه‌ چه‌كداره‌كان و دوو ھاووڵاتی كوژراون و ژماره‌یێک ھاووڵاتی و ئه‌ندامی ھێزه‌ چه‌كداره‌كانیش بریندار بوونه‌.

ڕوانگه‌ی سووریا ئاشکرای کردوووه‌ که‌ دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ته‌قینه‌وه‌یێكی دیكه‌ له‌ ناوچه‌ی جندرێسی عه‌فرین ڕووی دابوو كه‌ بریندار بوونی 7 ئه‌ندامی میلیشیاكانی گرووپی ئه‌حرارولشامی لێکه‌وتبوووه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50106

Your Comment

You are replying to: .
captcha