به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی کانوونی یه‌که‌می 2018 د. جه‌مال نه‌به‌ز نووسه‌ر، ڕۆشنبیر و مێژوونووسی ناوداری کورد له ته‌مه‌نی 85 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی له ئه‌ڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
پرۆفیسۆر جه‌مال نه‌به‌ز له ساڵی 1933 له شاری سلێمانی له‌دایکبوووه. له سه‌ره‌تای خوێندنیدا جگه له خوێندنی ئیسلامی، فه‌لسه‌فه و ده‌روونزانی و فیزیا و ماتماتیکی خوێندوووه.
له نیوه‌ی یه‌که‌می په‌نجاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له زانکۆی به‌غدا، فیزیا و ماتماتیکی خوێندوووه. پاشان له شاره‌کانی که‌رکووک، هه‌ولێر، به‌غدا و به‌سره وانه‌ی گوتوووه‌ته‌وه.
دوای 28 ساڵ ژیان چوووه‌ته ئه‌ورووپا بۆ ته‌واوکردنی خوێندن و پاشان له زانکۆکانی مینوخ و ئۆزبورگ خوێندنی ئیسلامی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنه‌وه‌ی وانه‌ی خوێندوووه.
له ساڵی 1967- 1970 له زانکۆی هامبۆرگ خوێندوویه‌تی و هه‌ر له‌و ساڵانه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیێکی، یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌ییی خوێندکارانی کوردیان دامه‌زراندوووه.
له ساڵی 1970- 1979 له زانکۆی به‌رلینی ئازاد زانسته سیاسییه‌کان و ڕۆژنامه‌نووسی و یاسای خوێندوووه. هه‌روه‌ها یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی کاژ‌یک.
ئه‌و بیره‌مه‌نده جیا له نووسینی چه‌ند کتێبێک، وه‌رگێڕانی بۆ چه‌ندین کتێبی دیکه کردوووه که به‌رهه‌مه‌کانی ویلیا‌م شه‌یکسپیه‌ر له نێوانیاندا هه‌یه.
پرۆفیسۆر دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز له ته‌مه‌نى 84 ساڵیدا دوایین به‌رهه‌مى كه كتێبێكى 640 لاپه‌ڕه‌یییه به ناونیشانى (بیره‌وه‌ریی نامه‌ى ئه‌و ڕۆژانه‌ى جاره‌كى دیی ناگه‌ڕێنه‌وه) له سلێمانى بڵاو كرایه‌وه.
"بیره‌وه‌ریی نامه‌ى ئه‌و ڕۆژانه‌ى جاره‌كى دیی ناگه‌ڕێنه‌وه" به ئاماده‌بوونى ژماره‌یێک له نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و شاعیران و ڕۆژنامه‌نووسان له ساڵی 2017 له سلێمانى بڵاو كرایه‌وه.
به‌شێک له به‌رهه‌مه‌كانى پرۆفیسۆر دكتۆر جه‌مال نه‌به‌ز بریتین له:
- چیرۆکی گه‌رداوه‌که (به ئینگلیزی: "The Tempest") هی نووسه‌ری ئینگلیز ویلیا‌م شێکسپیر، وه‌رگێڕدراوی جه‌مال نه‌به‌ز ساڵی 1955.
- لالۆ که‌ریم؛ ڕۆمانێکی کوردییه له‌ساڵی 1986 - هه‌ولێر.
- خوێنده‌واری به زمانی کوردی له ساڵی 1987.
- نووسینی کوردی به لاتینی.
- وه‌رگێڕان ھونه‌ره، چاپخانه‌ی ژین.
- پاڵتۆ به ئینگلیزی (The Coat) له ساڵی 1958 هی نووسه‌ری به‌ناوبانگ نیکۆڵای گۆگۆل.
- سه‌ره‌تای میکانیک و خۆماڵه‌کانی مادده.
- زمانی یه‌کگرتووی کوردی، ساڵی 1979.
- ھه‌ندێک له کێشه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی قوتابخانه‌ی کوردی سۆسیالیزم له ساڵی 2001.
- ڕۆژانی ئاواره‌ییم، له سویسرا.
- الامیر الكردى، میر محمد الرواندزی، الملقب به (بیرى كۆره).
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment