به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌یڤید پۆلاک کارناسی بابه‌ته کوردییه‌کان له ئه‌نیستیتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین له واشنتۆن ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: باشتره کوردی سووریا یان به واتایێکی باشتر پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی کوردی سووریا (PYD) و لقی سه‌ربازیی ئه‌و حیزبه واتا YPG بۆ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ تورکیا خۆیان له په‌که‌که و ئۆجه‌لان سه‌رکرده‌ی زیندانی‌کراوی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه دوور بخه‌نه‌وه.
ناوبراو له به‌رنامه‌یێکی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕای‌گه‌یاندوووه که ئه‌گه‌ری دانووستانی نێوان کورده‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا له‌ئارادایه چوونکه سێ ساڵ پێش ئێستا ساڵح موسلیم سه‌رکرده‌ی ئه‌وکاته‌ی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیکی سووریا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا دیدار و گفتوگۆی کرد.
ده‌یڤید پلاک پێشنیاری کردوووه باشتره باکووری سووریا ببێته مۆدێلێک هاوشێوه‌ی هه‌رێمی کوردستان هه‌رچه‌ند که بابه‌تێکی دژواره و جێبه‌جێ‌کردنی ئه‌و مۆدێله‌ش له باکووری سووریا دژوار دێته به‌رچاو.
ناوبراو پێشی وایه که باشتره هه‌ر جۆره بڕیاردان له باکووری سووریا ڕه‌مه‌زاندیی تورکیای له پشته‌وه بێت چوونکه سه‌قامگیرتره.
توێژه‌ری پرسی کورده‌کان بابه‌تێکی گرینگی دیکه له‌باره‌ی کوردی سووریا به پێوه‌ندیی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان وه‌سف ده‌کات و پێی وایه که په‌یوه‌ندیی کوردی سووریا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرینگی هه‌یه به‌ڵام دۆستایه‌تییێک له نێوان هه‌ردووکیان له‌ئارادا نییه.
ده‌یڤید پلاک له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه که باشتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان کوردی سووریا و عێراق له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مواندایه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌نانه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندیی په‌یوه‌ندیی نێوان تورکیا و کوردیش ده‌شکێته‌وه هه‌ر بۆیه باشتره په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کوردی سووریا باشتر ببێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment