به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆڕش حاجی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاندوووه: "تا ئێستا بڕیارمان نه‌داوه به به‌شداری کردن یاخود به‌شداری نه‌کردن له حکوومه‌ت هه‌ردووکیان 100% باش نین تا به ئاسانی یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرین به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئه‌گه‌ری به‌شداری کردنمان "جاری پێشوو به‌رنامه‌ی حکوومه‌ت یه‌ک لاپه‌ڕه بوو به‌ڵام ئه‌مجاره ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌رنامه‌ی به ڕوونی بێت له‌گه‌ڵ "سه‌قفێکی زه‌مه‌نی" بۆ جێبه‌جێ کردنی داواکارییه‌کانمان".
وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕه‌تی ده‌کاته‌وه گۆڕان داوای جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی کردبێت یا خۆی یه‌کێک بێت له کاندیده‌كان بۆ پۆسته باڵاکان ئه‌گه‌ر به‌شداری له حکوومه‌ت بکه‌ن.
شۆڕش حاجی ده‌شڵێت: " ئه‌گه‌ر به‌شداری له حکوومه‌ت بکه‌ین خۆ "بزنس"یان له‌گه‌ڵ ناکه‌ین ئێمه ده‌چین به‌رنامه‌ی سیاسیی خۆمان جێبه‌جێ بکه‌ین، ئه‌گه‌ر به قورسایی به‌رنامه‌ی سیاسی و پاکێجه‌کانمان که له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵکی کوردستانه جێبه‌جێ نه‌کرێت ئه‌وا ئۆپۆزسیۆن بوون هه‌ڵده‌بژێرین و ده‌كشێینه‌وه".
ناوبراو گوتیشی: "ئێمه ئێستاش ئه‌گه‌ر به‌شدار بین له کابینه‌ی نوێی حکوومه‌ت له‌سه‌ر قسه‌کانی خۆمان سوورین که له هه‌ڵبژاردنی 12/5 و 30/9 ساخته‌کاری کراوه، ئێـمه وه‌ک 12 کورسی و ئه‌وان 45 کورسی و 21 کورسی مامه‌ڵه ناکه‌ین، چوونکه ئێمه هێزی خۆمان ده‌زانین و ئه‌وانیش هێزی خۆیان ده‌زانن، هه‌ردوولاشمان چاک ده‌زانین که ژماره‌ی کورسییه‌کانمان گوزارشت له ڕای ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک ناکات."
شۆڕش حاجی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه: "تا ئه‌م ده‌قه‌یه‌ی قسه‌ی تێدا ده‌که‌م بڕیارمان نه‌داوه بچینه ناو حکوومه‌ت یاخود نه‌چین و ئه‌گه‌ر بڕیاریشمان دا بچینه حکوومه‌ت نازانین چ پۆستێکمان به‌رده‌که‌وێت بۆیه هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی که ده‌کرێت که فڵانه که‌س کاندیده یا فڵانه پۆست وه‌رده‌گرێت ئه‌مه پێشبینی میدیاکاره‌کانه یاخود به مه‌به‌ستی "شه‌خسی" ده‌کرێت و بڕیاریشمان نه‌داوه چۆن کاندیده‌کان دیاری ده‌که‌ین، هه‌تا پارتیش به‌ڵێنی هیچ پۆستێکی پێنه‌داوین چوونکه هیچ دانیشتنێکی فه‌رمیمان له‌گه‌ڵ پارتی نه‌بوووه که باسی شێوازی پێکهێنانی حکوومه‌ت بکه‌ین".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕوونی کرده‌وه: "ئێمـه نه‌رمیمان به‌رامبه‌ر هه‌موو حیزبه‌کانی کوردستان هه‌یه، چوونکه خۆمان به دوژمنی هیچ کام له‌و حیزبانه‌ی کوردستان نازانین و ئێمه بزووتنه‌وه‌یێکی جه‌ماوه‌رین و خاوه‌ن به‌رنامه‌ی خۆمانین و بڕوامان به گۆڕانکاریی ڕیشه‌یی هه‌یه، دوژمنی هیچ حیزبێک نین تا ئه‌مڕۆ به توندی قسه بکه‌ین سبه‌ی "موغازه‌له‌ی" بکه‌ین به‌ڵام وه‌ک وتم له سۆشیاڵ میدیا یاخود ڕاگه‌یاندنه‌کاندا هه‌ڵسوڕاوێک یا ئه‌ندامێکی جڤات قسه بکات ئه‌وه ڕای شه‌خسی خۆیه‌تی نه‌ک هی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment