به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شوان ڕابه‌ر ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان به SNNی گوت: تا ئێستا بریاری به‌شداری کردن یاخود به‌شداری نه‌کردن له کابینه‌ی حکوومه‌ت له‌لایه‌ن حزبه‌که‌یه‌وه نه‌دراوه به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه ھه‌ر کاتێک له‌لایه‌ن پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه ئه‌و پێشنیازه خرایه به‌رده‌م کۆمه‌ڵی ئیسلامی به وردی دیراسه‌ی ده‌که‌ن و بریاری کۆتایی ده‌ده‌ن.
ناوبراو گوتیشی: کۆمه‌ڵی ئیسلامی ھه‌ر بریارێک بدات له‌باره‌ی کابینه‌ی حکوومه‌ت له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانی ھه‌رێمی کوردستان ده‌بێت و کام بژارده‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان بێت ئه‌و ڕێگایان ھه‌ڵده‌بژێرێت.
شوان ڕابه‌ر ڕوونیشی کرده‌وه که کۆمه‌ڵی ئیسلامی حزبێکی سه‌ربه‌خۆیه و ناچێته ژێر کاریگه‌ریی ھیچ لایه‌نێکه‌وه و ئه‌گه‌ر ببینه ئۆپۆزسێۆنیش له‌ژێر کاریگه‌ریی ھیچ لایه‌نێکدا ئه‌و بڕیاره ناده‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment