به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دوای كۆبونه‌وه‌كانی (به‌یه‌كگه‌یشتن له‌گه‌ڵ گه‌ل)ی پارته‌كه‌ی له شارۆچكه‌كانی سه‌ر به پارێزگای هاتای، سه‌زایی ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په بۆ ڕۆژنامه‌وانان دوا و ڕایگه‌یاند: له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی توركیادا كاندیدیان بۆ هه‌ڵبژاردنه خۆجێیییهكان ده‌بێت.
ناوبراو وتیشی "له‌و شوێنانه‌ی ناتوانین به ته‌نها سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی به‌ده‌ستبهێنین، ئێمه ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانیی سروشتی ده‌یخوازێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاریی كۆمه‌ڵگه، هێزه دیموكراسییه‌كان، ڕوانگه‌ی دیموكراسی، زه‌حمه‌تكێشان و ژنان، ئه‌نجامی ده‌ده‌ین".
سه‌زایی ته‌مه‌للی جه‌ختیشی كرده‌وه که له‌و شوێنانه‌ی ده‌توانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن به‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه ئیراده‌یان ده‌گوازنه‌وه بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment