کوردپرێس:
ڤیان سەبری لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا دەڵێت: "عادل عەبدول مەهدی خۆی كاندیدێكی سەربەخۆ و تەكنۆكراتی بۆ ئەو پۆستە كاندید كردووە ئێمەش وەك ڕێزێك و پشتیوانی بۆ حكوومەتەكەی ڕێزی بۆچوونەكەی دەگرین تەنانەت ڕەنگە دەنگیشی پێبدەین، چوونكە عادل عەبدولمەهدی كەسێكی وادیارە بەخەم چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدادەوەیە و ئێمە كاتی خۆی سازشمان لە پۆستی وەزارەتی كۆچ و كۆچ بەران كرد هەر لەبەر ئەم هۆكارە، واتە هێندەی چارەسەر كردنی كێشەكان گرنگە هێندە پۆست گرنگ نییە".
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان دەشڵێت: "بابەتی سەرۆك كۆمار بەتەنیا پەیوەندی پارتی و یەكێتی تێك نەدا، بەڵكو یەك ڕیزی كوردی تێكدا.لەگەڵ ئەوەشدا لەهەندێك بابەتدا پارتی و یەكێتی یەك هەڵوێست بوون بەتایبەت لەسەر بابەتی دادگای پێداچوونەوە و ناوچە كێشە لەسەرەكان."
پێشتر سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی رایگەیاندبوو، كە پارتی دەیەوێت تۆڵەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار لەیەكێتی بكاتەوەو بۆ ئەوەش رێگرە لەپێدانی پۆستی وەزارەتی داد بەحیزبەكەی.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment