سەردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا بۆ تاران

بەشی تورکیا- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، بینالی یڵدرم گه‌یشته‌ تارانی پایته‌ختی ئێران و سبه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كان تایبه‌ت به‌ "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و توندڕه‌وی" گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.

کوردپرێس:

دوای ته‌واوبوونی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له‌ چین و قرغیزستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا یڵدرم گه‌یشته‌ تاران و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئاباد له‌لایه‌ن باڵیۆزی توركیا له‌ تاران، رزا هاكان ته‌كین و سه‌رۆكی گرووپی دۆستایه‌تی نێوان په‌رله‌مانه‌كانی توركیا - ئێران، ئه‌حمه‌د عه‌لی رزا و به‌رپرسانی دیكه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

یڵدرم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، عه‌لی لاریجانی و سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی رووسیا، لیۆنید سلوتسكی كۆده‌بێته‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی ئه‌نجام ده‌دات.

بینالی یڵدرم سبه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌كان تایبه‌ت به‌ "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و توندڕه‌وی" كه‌ له‌ تاران سازده‌كرێت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌كانی توركیا، ئێران، رووسیا، چین، پاكستان و ئه‌فغانستان و سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی به‌شداری ده‌كه‌ن گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 50074

Your Comment

You are replying to: .
captcha