بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د كه‌لاری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێریی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی ڕایگەیاندووە له ئێستادا ڕه‌وشی بازرگانی له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان و مه‌رزی په‌روێزخان به‌شێوه‌یێكی ئارام به‌رێوه ده‌چێت، هاورده كردنی كاڵا و شتومه‌كیش به‌راورد به مانگی ڕابردوو ٢٠% زیادی كردووە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، له ئێستادا رۆژانە نزیکەی ١٠٠ تانکەر نەوتی رەش هەناردەی ئێران دەکرێت.
ئەحمەد کەلاری باسی لەوەش کرد کە له ڕابردوودا كۆمه‌ڵێک كێشه له مه‌رزه‌كه‌دا هه‌بوون به کۆبوونەوە و گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران توانیویان ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ناوبراو راشیگەیاند لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێكی فه‌رمی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی سلێمانی و نوێنه‌ری شۆفێرانی مه‌رزی په‌روێزخان سه‌ردانی پارێزگای كرماشان دەکەن و تاوتوێ ئەو خاڵانه‌ی دەکەن کە بوونەته مایه‌ی گرفت بۆ شۆفێران و بازرگانان.
مەرزی پەروێزخان بە یەکێک لە مەرزەکانی سنووری نێوان هەرێم و ئێران دادەنرێت کە زۆرترین جموجوڵی تێدایە و داهاتی ساڵانەی مەرزەکەش زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment