بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، به نووسراوێكی ره‌سمی به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن و شاره‌وانییه‌كانی راسپارد تا وێڕای كاره‌كه‌ی خۆی، به ئه‌ركی وه‌زیری دادی عێراقیش هه‌ڵبسێت.
پێشتر یه‌كێتی نیشتمانى كوردستان پێداگرى ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پۆستى وه‌زیرى داد به یه‌كێتى بدرێت و بۆ ئه‌وه‌ش خالد شوانى كاندید كرابوو، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدی، به فه‌رمى حاكم دارا نوره‌دینى بۆ ئه‌و پۆسته كاندید كرد.
پۆستی وه‌زیری داد یه‌كێكه له‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ی كه تا ئێستا له حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیدا پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پۆسته مافی حزبه‌كه‌یه‌تی.
تا ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ناكۆكن له‌سه‌ر كاندیدانی ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته و ئه‌وه‌ش وایكردووه نه‌توانرێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌یان پێ بدرێت.
سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment