عەبدولمەهدی به‌رپرسێكی كورد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی داد رادەسپێرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردن و شاره‌وانییه‌كانی له‌ پشكی پارتی راسپارد بۆ ئه‌وه‌ی وێڕای كاره‌كه‌ی خۆی به‌وه‌كاله‌ت ببێته‌ وه‌زیری دادی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، به‌ نووسراوێكی ره‌سمی به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێ كردن و شاره‌وانییه‌كانی راسپارد تا وێڕای كاره‌كه‌ی خۆی، به‌ ئه‌ركی وه‌زیری دادی عێراقیش هه‌ڵبسێت.

پێشتر یه‌كێتی نیشتمانى كوردستان پێداگرى ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پۆستى وه‌زیرى داد به‌ یه‌كێتى بدرێت و بۆ ئه‌وه‌ش خالد شوانى كاندید كرابوو، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدی، به‌ فه‌رمى حاكم دارا نوره‌دینى بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كرد.

پۆستی وه‌زیری داد یه‌كێكه‌ له‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ی كه‌ تا ئێستا له ‌حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیدا پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و پۆسته‌ مافی حزبه‌كه‌یه‌تی.

تا ئێستا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ناكۆكن له‌سه‌ر كاندیدانی ئه‌و هه‌شت وه‌زاره‌ته‌ و ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ نه‌توانرێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ متمانه‌یان پێ بدرێت.

سەرچاوە: میدیاکانی هەرێمی کوردستان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50068

Your Comment

You are replying to: .
captcha