ھێزەكانی سوید لە ھەرێمی كوردستان دەمێننەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانی سوید مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بۆ ساڵێكی دیكه‌ درێژ كرده‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، په‌رله‌مانی سوید بڕیاری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌تا 19ی دیسێمبه‌ری 2019ی درێژ كرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی میدیاكانی سوید، په‌رله‌مانی ئەو وڵاتە له‌ چوارچێوه‌ی شه‌ڕی داعش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا بڕیاری دا بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه‌ هێزه‌كانی له‌ ھەرێمی كوردستان و عێراق بهێڵێته‌وه‌.

سوید 220 سه‌رباز و راوێژكاری سه‌ربازیی له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا مه‌شق و راهێنانیان به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق كردووه‌.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50063

Your Comment

You are replying to: .
captcha