لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر تاوانه‌كانی داعش له‌ عێراق ده‌ست پێده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارێزه‌رێكی به‌ریتانی له‌ بواری مافه‌كانی مرۆڤ له ‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرای كرد: سه‌ره‌تای ساڵی 2019 لێكۆڵینه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ڕێكخراوی داعش له ‌عێراق ده‌ست پێده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كه‌ریم ئه‌سعه‌د ئه‌حمه‌د خان پارێزه‌رێكی به‌ریتانی له‌ بواری مافه‌كانی مرۆڤ له ‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ڕای‌گه‌یاندوووه‌: تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ئاماده‌كارییه‌كانیان به‌رده‌وامن به‌ ئامانجی ده‌ست كردن به‌ چالاكییه‌كانیان له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2019.

ناوبراو وتیشی: "جێبه‌جێ كردنی چالاكییه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌كان پشت به‌ هاریكاری و متمانه‌ی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی عێراق ده‌به‌ستێت".

ئه‌و پارێزه‌ره‌ كه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانه‌ ڕوونیشی كرده‌وه‌: لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ ده‌بێت كه‌ ڕێكخراوی داعش له عێراق ئه‌نجامی داوه ‌و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر كوشتارگه‌كان كۆ ده‌كرێنه‌وه‌ و پێشتریش ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵێنی دابوو كه‌ بڕی 2 ملیۆن دۆلار بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كان دابین بكات.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50052

Your Comment

You are replying to: .
captcha